پاڵەوانی وەرزی ڕابردووخۆی ئامادە دەکات
ھەولێری پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە بە پێکھاتەیەکی خولی کوردستانی تێکەڵ بە خولی عێراق توانییان نازناوی خولی نایابی یانەکانی کوردستانی بردەوە، سەڕەرای ئەوەی کە یانەی ھەولێر دەستپێکی مەشقیەکانی تیپەکەی تازە دیاری کردووە بۆ خۆ ئامادەکاری بۆخولی نایابی یانەکانی کوردستان ، بە پێچەوانەی ئەوانیش یانەکانی تری بەشدار لە خولی کوردستان دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە و یانەی ھەولێریش ژمارەیەک یاریزانی خولی کوردستانی بردۆتەوە خولی نایابی یانەکانی عێراقی، لەم بارەشەوە شوان ئەنوەر یاریدەدەری ڕاھێنەری یانەی ھەولێر لە خولی کوردستان بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە وەکو دەستەی ڕاھێنەران مانەوەمان ڕاگەیاندوە لە یانەی ھەولێرو پاندەبین بە بڕیاری خۆمان، بەڵام خۆشتان دەزانن ئەم قەیرانە کاریگەری زۆری کردۆتە سەر تیپەکەمان ، بڕیاریشە وەکو دەستەی ڕاھێنەران کۆبوونەوە بکەین بۆ ئەوەی چ بەرنامەیەکمان ھەیە لەم بارودۆخە ناھەموارە ، ئێمە ماوەی چوار مانگە ھیچ مووچەیەکمان لە یانەی ھەولێر وەرنەگرتووە لە وەتەی خولی نایابی کوردستان کۆتایی ھاتووە یانەی ھەولێر یەک دیناری وەکو مووچە نەداوەتە ئێمە وەکو ستافی ڕاھێنەران پێشمان گووتوونە دەلێن کێشەی دارایمان ھەیە ، لە کۆبوونەوەشمان لەگەڵ ئیدارەی یانە ئەوەیان بە ئێمە گوتووە کە ٢ملیۆن دینار وەکو دیاری بیدەن بە ڕاھێنەر و ئێمەش وەکو یاریدەدەران یەک ملیۆن وەربگرین تاکوئێستا ئەویشمان وەرنەگرتووە ، لە بارەی مەغدوربوونیش شوان گوتی" ئێمە وەکو ستافی راھێنەران خۆمان بە مەغدوور دەزانین کە دوای ئەوەی بووینە پاڵەوانیش کەسێک ئاوری لێ نەداینەوە ئی لە پاش یەکەم بوون چ پلەیەک ھەیە ئێمە بەدەستی بھێنین ، ھەر دەبوایە کارگێڕی یانە شێکیان بۆ ئێمە کردبوایە چونکە یاریزانەکان ئەگەر مووچەکانیان وەریش نەگرتووە بەڵام نیوەی گرێبەستەکانیان وەرگرتووە، لە بارەی ئامادەکاری تیپەکەش گوتی" زۆر زۆر دواکەوتووینە لە دەست پێکی ئامادەکارییەکانمان ، بەڵام دەستمان پێکردووە مەشق و دەست بە کۆکردنەوەی یاریزانان بکەین، بەڵام بەنیازین پێکھاتەیەکی لاو دیاری بکەین لە یاریزانانی تیپی لاوان و لەگەڵ چەند یاریزانێکی تر بەھیوای ئەوەین گرفتەکانمان چارەسەر بکرێت و ئێمەش بتوانین کارێکی باش ئەنجام بدەین بۆ یانەی وەرزشیی ھەولێر.
کارزان کانەبی
