یانەی دهۆك ئۆردوگای مەشقی لە هەولێر ئەنجام دەدات

یانەی دهۆك ئۆردوگای مەشقی لە هەولێر ئەنجام دەدات
یانەی دهۆك بەفەرمی بەشداریكردنی خۆی لە خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێی راگەیاند، بۆ ئەم مەبستە دەستەی راهێنەران دەستنیشانكران، لەمباریەوە محەمەد عەلی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆك لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: بەفەرمی یانەی دهۆك دەستەی راهێنەرانی دەستنیشانكرد، كە پێكهاتووە لە (ئاشتی مستەفا) راهێنەر و ( زێرەڤان سەعدوڵڵا) یاریدەدەری راهێنەر و ( حەیدەر كازم) راهێنەری گۆڵپارێز و (د.ئازاد) راهێنەری لێهاتووی جەستەیی تیپەكەیە.
سەبارەت بە هۆكاری دوورخستنەوەی هەشت یاریزان لە پێكهاتەی یانەكە محەمەد عەلی گوتی: لەسەر راسپاردەی راهێنەر هەشت یاریزان لە ریزی یانەكە دوورخرایەوە، كە لە شوێنی ئەو یاریزانانە یاریزانی لاو و باشتر هەبوو بۆیە ئەم یاریزانانە دوورخرانەوە، كە یاریزانەكانیش بریتین لە ( یادگار یونس، وەلید سەلمان، محەمەد زوهێر، زێرەڤان رەمەزان، عامر فازڵ، بابین عەبدولعەزیز، كۆڤان حوسێن) و لە هەمان كاتدا یانەكەمان 10 یاریزانی تیپی لاوانی سەرخست تاوەكو لەگەڵ یانەكە بەشداری لە خولی نایابی كوردستان بكەن.
لە كۆتایی قسەكانیدا محەمەد عەلی گوتی: وا بریارە سبەی دووشەممە لە شاری هەولێر یانەكەمان ئۆردوگایەكی مەشقی ئەنجام بدات بۆ ماوەی هەشت رۆژ، رۆژانە بەیانیان و ئێواران مەشقی خۆمان ئەنجامدەدین لە هەردوو یاریگەی یانەی هەولێر و هەندرێن، لەم ئۆردوگا مەشقیە هیچ یارییەكی دۆستانە ئەنجام نادەین.
رێبین رەمزی
Top