ریال مەدرید بە بێ چەند ئەستێرەیەك هەفتەی حەوتەمی لالیگا لەگەڵ ئیبار بەرێدەكات
رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە سێرجیۆ رامۆس و لوکا مۆدریچ بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن و زیدان دەیەوێت پشوو بە رامۆس بدات لەکاتێکدا یەکەم یاریزانە لە هەموو یارییەکانی ئەم وەرزەی یانەکەدا بەشدارییکردووە.
رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە مۆدریچ دوای یارییەکەی بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆند لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا چەند کێشەیەکی جەستەیی هەیە و ناتوانێت بەشداری لە یارییەکەدا بکات و زیدانیش دەیەوێت یاریزانەکە پشوو وەربگرێت، پێش ئەوەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی کرواتیا بکات.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە فابیۆ کوێنتراوی بەرگریکەری پۆرتوگال دوای گەڕانەوەی بۆ یانەی ریال مەدرید بەرامبەر ئیبار یەکەم یاریی ئەنجامدەدات، دوای ئەوەی لەپێکانەکەی گەڕایەوە کاتێک لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی تووشیهاتبوو.
hamataqana
