یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند راسپاردێكی راگەیاند
1- لە یاری نێوان هەردوو یانەی خەبات و ئاڵا لە خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێ، بەهۆی هەڵسوكەوتی دوور لە گیانی وەرزشی لە لایەن چارەسەركەری یانەی ئاڵا (رەفعەت فەرهاد) بریاردرا بە:
أ- راگرتنی (رفعەت فەرهاد) بە یاوەریكردنی یانەكەی تا كۆتایی خولی پلە دووی كوردستان.
ب- غەرامەكردنی بە بری (250.000) دوو سەد و پەنجا هەزار دیتار.
2- لە یاری نێوان هەردوو یانەی چەمچەماڵ و پیرمەگروون بەهۆی هەڵسوكەوتی دوور لە گیانی وەرزشی لە لایەن راهێنەری یانەی چەمچەماڵ (جەلیل جەمیل) و هێرشكردنی سەر یاریدەدەری ناوبژیوانی یارییەكە بریاردرا بە:
أ- راگرتنی راهێنەری یانەی چەمچەماڵ (جەلیل جەمیل) بۆ ماوەی یەك وەرز لە خولەكانی كوردستان لە بەرواری (1-10-2016) تاكو (1-10-2017).
ب- غەرامكردنی بە بری (250.000) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
3- لە یاری نێوان هەردوو یانەی چەمچەماڵ و پیرەمەگروون بەهۆی هەڵسوكەوتی دوور لە گیانی وەرزشی و جنێودان بە دەستەی ناوبژیوانان بریاردرا بە راگرتنی یاریزانی یانەی پیرەمەگروون (فەرهاد عومەر حەسەن) ژمارە (2) بۆ ماوەی یەك ساڵ لە بەرواری (1-10-2016) تا (1-10-2017) و غەرامكردنی بە بری (150.000) سەد و پەنجا هەزار دینار.
4-غەرامەكردنی یانەی پیرەمەگروون بە بری (300.000) سێ سەد هەزار دینار بەهۆی هەلسوكەوتی ناوەرزشی هاندەرانیان.
5- بەهۆی هەڵسوكەوتی ناوەرزشی هاندەرانی یانەی چەمچەماڵ بریاردرا بە غەرامەكردنی یانەی چەمچەماڵ بە بری (300.000) سێ سەد هەزار دینار.
6- بریاردرا بە گواستنەوەی یاری نێوان هەردوو یانەی رانیە و چەمچەماڵ بۆ شاری سلێمانی و یەكێتی تۆپی پێی كوردستان رۆژی دووشەممە ئەو یاریگا دەستنیشان دەكات، كە یارییەكەی تیاییدا ئەنجام دەدرێت.
7-لە یاری نێوان هەردوو یانەی شەقڵاوە و خەبات لە خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی بەهۆی هاتنەژوورەوەی بۆ نێو یاریگا لە لایەن یاریزانی یانەی خەبات (رەوەز هەواس) و هێرشكردنە سەر یاریزانانی یانەی شەقڵاوە بریاردرا بە:
أ- راگرتنی یاریزان (رەوەز هەواس) بۆ ماوەی یەك وەرز لە (1-10-2016) تا (1-10-2017).
ب- غەرامكردنی بە بری (150.000) سەد و پەنجا هەزار دینار.
8- بریاردرا بە كردنەوەی خولێك بۆ راهێنەرانی قوتابخانە و فیێرگەكانی تۆپی پێی لە كوردستان لە لایەن وانەبێژ ( دكتۆر جەمال ساڵح) لە بەرواری (15-10-2016) كاتژمێر 9ی بەیانی لە هۆتێل چوارچرا.
داوا لەو راهێنەرانە دەكەین، كە بەشداری لەم خولە دەكەن و ناوەكانیان لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی لقی پارێزگاكان ئاراستەی یەكێتیەكەمان كراوە ئامادەبن بۆ بەشداریكردن لەم خولە.
9- بریاردرا بە گواستنەوەی گشت یارییەكانی یانەی چەمچەماڵ بۆ یاریگایەك، كە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەستنیشانی دەكات.
