مۆرینھۆ واز لە ڤاران ناھێنێ

مۆرینھۆ واز لە ڤاران ناھێنێ
مۆرینھۆ واز لە ڤاران ناھێنێ
خۆزی مۆرینھۆی ڕاھێنەری پورتوگالی و یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی چاوی لە یاریزان ڤارانی فەرەنسیە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا بیگوازێتەوە ریزی یانەی شەیتانە سورەکان ، مۆرینھۆ ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا ھێنانی ئەم یاریزانە سوودێکی زۆر دەگەینێ بە یانەی مان بەتایبەت لە ھێلی بەرگری ، گوتیشی ھەوڵی زۆرم داوە بۆ ئەوەی رافائیل ڤاران ڕازی بکەم بۆ چوونی بۆ یانەی مان ، ئەم ڕاھێنەرە بۆ رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەو ئارەزووی گرێبەست دەکات لەگەڵ ئەم یاریزانە فەرەنسیە بەڵام زۆر زەحمەتە ئیدارەی مێرەنگی و زێدانی ڕاھێنەر ئەوە قبول بکەن.
کارزان کانەبی
Top