گیگز دەبێتە ڕاھێنەری سوانزی سیتی
بە پێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی وڵاتی بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی سوانزی ستی لە خولی ئینگلیزی بڕیاری ئەوەی داوە لە رۆژانی داھاتوو بەفەرمی گرێبەستێک لەگەڵ رایان گیگزی یاریدەدەری پێشووی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی واژوو دەکەن بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەی سوانزی بکات لە خولی پریمەر لیگی ئینگلیزی ھەرچەندە کارگێڕانی یانەی سوانزی چەند ناوێکیان پێشنیار کردووە بۆ ئەوەی تیپەکە بھێنە سەر ئاستی ڕاستە قینەی خۆی بەڵام لە ناو ھەموو ئەوانە ناوی گیگزی وێلزی بەربژێری یەکەمە بۆ ڕاھێنەرایەتی ئەم یانەیە، تاکو ئێستاش گیگز بەفەرمی لە دوای رۆیشتنی لە مان یونایتد ھیچی ئاشکرا نەکردووە لەسەر داھاتووی خۆیی.
کارزان کانەبی
