یانەی نەجەف دەستبەرداری راهێنەرەكەی بوو
هەرچەندە تا ئێستا یانەی نەجەف بەفەرمی هەواڵی دوورخستنەوەی هاتف شەمران راهێنەری یانەكەی رانەگەیاندووە، بەڵام بە پێی سەرچاوەكان لەسەر داوای بەرێوەبەرایەتی فرۆكەخانەی نەجەف، كە پاڵپشتی دارایی یانەی نەجەف دەكات، كە ئەم راهێنەر دووربخرێتەوە.
یانەی نەجەف لە سێ یاری یەك سەركەوتن و یەك یەكسانبوون و لە یەك یاری تووشی دۆران هاتووە و لە پلەی هەشتەمی خولەكە دێت.
بەپێی هەمان سەرچاوە بەشێوەیەكی نافەرمی یانەی نەجەف بریاری داوە عیماد محەمەد وەكو راهێنەری یانەكە دەستنیشان بكات و هەریەكە لە هاوار مەلا محەمەد و حەیدەر جەبار وەكو یاریدەدەری راهێنەر دەستنیشان بكرێت.
رێبین رەمزی
