دهۆك گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێك مۆركرد

دهۆك گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێك مۆركرد
یانەی دهۆك بەمەبەستی پتەوكردنی تیپی تۆپی پێی یانەكەی بەشداربوو لە خولی نایابی كوردستان بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەی برایەتی ئەمیر ئیسماعیل رۆژبەیانی مۆركرد.
ئەمیر لە هێڵی بەرگری یاری دەكات و لە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی برایەتی ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد.
جێگەی باسەی یانەی دهۆك لە كۆمەڵەی دووەمی خولی نایابی كوردستان شانبەشانی یانەكانی (هەولێر، نەورۆز، پێشمەرگەی هەولێر، زێرەڤانی، گازی باكوور، برایەتی) یاری دەكات.
رێبین رەمزی
Top