بۆ ماوەی دوو رۆژە كۆنتی نەخەوتووە

بۆ ماوەی دوو رۆژە كۆنتی نەخەوتووە
ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی كە ئەم هەفتەیە بە ئەنجامێكی گەورە و بە (3 – 0) دووچاری دۆراندن هات ئاشكرای دەكات بەهۆی ئەمەوە نەخەوتووە.

كۆنتی لە لێدوانێكیدا كە ماڵپەری (فۆر فۆر تو) بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت: لەسەرمان پێویستە ئاستی خۆمان باشتر بكەین ئەگەر ویستمان لە پێشەوەی یانەكان بمێنینەوە.

ئەو ووتیشی: نامە و پەیامی من گرینگ نییە ، بەڵكو ئەوەی كە گرینگە پەیامی دۆراندنەكەمانە لەنێو یاریگای خۆمان كە نامەیەكی زۆر راشكاوانەیە بۆ یاریزانەكان.

راهێنەرە ئیتاڵییەكە ووتیشی: لەو كاتەی دووچاری دۆراندن هاتووین من نەخەوتووم ، كاتێكیش من نەخەوم بیرۆكەی گەورە و نوێم بۆ دێت بۆ ئەوەی بتوانم تیپەكەم بهێنمەوە سەر رێرەوی راست.
Top