سان جێرمان تووشی شكستێكی تر بوویه‌وه
له ده‌ستپێكی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی فه‌ره‌نسیدا یانه‌ی پاریس سان جێرمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی تۆلۆز بوویه‌وه و گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆڵێكی تێدا تۆمار نه‌كرا.
له سه‌ره‌تای گێمی دووه‌مدا داوه‌ر سێرج ئۆیه‌ی له سان جێرمان به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه و لێدانێكی سزای بۆ تۆلۆز هه‌ژماركرد، سه‌ركه‌وتوانه له خوله‌كی 48دا جان بۆدیگێر گۆڵی یه‌كه‌می بۆ تۆلۆز پێ تۆماركرد.
له كاتێكدا سان جێرمان هه‌وڵی یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌دا له خوله‌كی 79دا جیمی دۆماز گۆڵی دووه‌می تۆلۆزی تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه.
به‌و جۆره سان جێرمان نه‌یتوانی پێشه‌نگی خوله‌كه بگرێته‌وه ده‌ست و رووبه‌رووی دووه‌می شكست بوویه‌وه له‌م وه‌رزه‌دا و هه‌لی زیاتر له‌به‌رده‌م یانه‌ی نیسدایه تا زیاتر پێگه‌ی خۆی جێگیر بكات له پێشه‌نگیدا.
hamataqana
