خشتەی یارییەكانی خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی پێی

خشتەی یارییەكانی خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی پێی
وا بریارە سبەی یەكشەممە یارییەكانی هەفتەی سێیەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی ئەنجام بدرێت، كە تیاییدا یارییەكان بە سێ رۆژ ئەنجام دەدرێت و یارییەك دوا دەخرێت.
رۆژی سێشەممە لە لووتكەی یارییەكانی خولەكە هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە یاریگەی زاخۆ رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، لەم یارییە هەردوو یانە هەوڵی بەدەستهێنانی یەكەم سەركەوتن دەدەن و یارییەكە كاتژمێر 3:30 ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
خشتەی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە:
رۆژی یەكشەممە
تەڵەبە - حوسێن یاریگەی جەویە
شورتە - بەحری یاریگەی گەڵ
كارەبا - كەربەلا یاریگەی كارەبا
رۆژی دووشەممە
مینا - نەفت یاریگەی شاری وەرزشی بەسرە
كەرخ - بەغداد یاریگەی كەرخ
نەفتی ناوەراست - نەفتی میسان یاریگەی نەفتی ناوەراست
رۆژی سێشەممە
زاخۆ - هەولێر یاریگەی زاخۆ
نەجەف -سەماوە یاریگەی نەجەف
حەدود - نەفتی جنوب یاریگەی جویە
یاری نێوان هەردوو یانەی قوە جویە و زەورا بۆ كاتێكی تر دواخرا و گشت یارییەكان كاتژمێر 3:30 خولەكی ئێوار ئەنجام دەدەرێت.
رێبین رەمزی
Top