مێرنگی بە بێ چوار یاریزان دەبێتە میوانی لاس پاڵماس

مێرنگی بە بێ چوار یاریزان دەبێتە میوانی لاس پاڵماس
چوار یاریزانی ریاڵ مەدرید بەرامبەر لاس پالماس ناتوانن یاریی بکەن بەڵام کایلۆر ناڤاس بەتەواوی لە پێکانەکەى چاکبۆتەوە.

پێش روبەروبونەوەى یانەى لاس پالماس لەخولی ئیسپانیا، زیدانی راهێنەر بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی کرد.

زیدان ئاماژەى بەوەدا کە هەریەک لە یاریزانان مارسیلیۆ و کوێنتراو و پیپی و کاسمیرۆ بۆ روبەروبونەوەى یانەى لاس پالماس ئامادە نابن.

زیدان تەئکیدی کردەوە کە کاسمیرۆ و مارسیلیۆ نزیکەى سێ هەفتە دوردەکەونەوەو پیپی و کوێنتراویش هێشتا لە پێکانەکەیان چاک نەبونەتەوە.

لەلایەکی ترەوە پزیشکەکانی ریاڵ مەدرید تەئکیدیان کردەوە کە ناڤاسی گۆڵچی لە پێکانەکەى چاکبۆتەوەو بۆ یاریکردن ئامادەیە.

hamataqana
Top