ئەمرۆ گواردیۆلا لە پریمەرلیگ هەوڵی شکاندنی ڕیکۆردێکی مێژوویی ئەنچیلۆتی و پیلیگرینی دەدات
لەم بارەیەوە، میدیاکانی بەریتانیا بە بایەخەوە باسی یاری مانچێستەر سیتی و سوانزی دەکەن، کە گرنگییەکی تایبەتی بۆ یاریزانانی پیپ گواردیۆلا هەیە، کە بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ توانیویانە پێشەنگی ڕیزبەندی یانەکانی پرێمەر لیگ داگیر بکەن و لە هەر پێنج یاری ڕابردوودا سەرکەوتن تۆمار بکەن.
لە لایەکی دیکەوە بە بردنەوەی تیپەکەی گواردیۆلا بەرانبەر سوانزی ئەو راهێنەرە ڕیکۆدێکی تازە دەشکێنێت کە بە ناوی(کارلۆ ئەنچیلۆتی) و (بیلیگرینی)ی هەردوو ڕاهێنەری پێشووتری چێلسی و مان سیتی وەک باشترین دەستپێک بە 5 بردنەوەی بەسەر یەک تۆماریان کردبوو ، واتە پیپ گواردیۆلا دەتوانێت ئەمڕۆ شەشەمین سەرکەوتنی یەک بەدوای یەک بەدەست بهێنێت و باشترین دەستپێکی پرێمەر لیگ بە ناوی خۆی تۆمار بکات.
ئاشکرایە کە یانەی مانچێستەر سیتی لەگەڵ گواردیۆلا لەم وەرزدا لەسەرجەم یارییە فەرمییەکانی لە پرێمەرلیگ و جامی ئینگلتەڕا و چامپیۆنز لیگی سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و ئاستێکی بەرزیشی لە سەرجەم یارییەکان پێشکەش کردووە.
hamataqana
