فابریگاس ئاشکرای کرد
سیسک فابریگاس ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی چێلسی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ریال مەدرید گرنگی زۆریان پێداوە بۆ ئەوەی لە ریزی یانەی بلوز بیگوازنەوە بۆ ریزی یانەی شاھانە ، فابریگاس بۆ رادیۆی کوبی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا چەندین یانەی گەورە گرنگی بە گواستنەوەی ئەم یاریزانەیان داوە لە ماوەی ڕابردوو بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکەن بەتایبەت ئێستا کەوا گرفتی لەگەڵ کۆنتی ڕاھێنەر ھەیە و بە شێوەی سەرەکی یاری پێ ناکات لە پێکھاتەی سەرەکی یانەی بلوز، گوتیشی ریال مەدرید ھەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی من بباتە ریزی یانەکەی ، فابریگاس گوتیشی ئێستا زۆر دڵخۆشم لە یانەی چێلسی ئینگلیزی و کۆنتی ڕاھێنەرێکی سەرکەوتووە و شتی نوێ پێیە ، ھەر چەندە بە شێوەی کەم یاریشم پێ دەکەن.
کارزان کانەبی
