تۆرێ بە فەرمی وازهێنانی خۆی له یاری نێو ده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یاند
یایا تۆرێ له‌په‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه و وتی: ئه‌مه قورسترین رۆژی ژیانمه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری وازهێنانی یاریكردنم بۆ كۆتدیڤوار ده‌ده‌م، تۆرێی ده‌شڵێت كهههرچهند به‌م بڕیاره قورس بوه بۆی به‌ڵام ئێستا كاتی وازهێتانی هاتوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 33 ساڵ و بۆماوه‌ی 12 ساڵیشه له‌ریزی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌دا یاریده‌كات.
تۆرێ شانازیشی به‌ژیانی وهرزشیشیهوه كرد كه له‌چه‌ندین خول و یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا یاریكردوه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆتدیڤوار به‌شداری مۆندیالی كردوه‌و جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقاشی برۆدتهوهو له‌ساڵی 2009ش خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه به‌ده‌ستهێناوه ئه‌مه جگه له‌بردنه‌وه‌ی نازناو له‌سه‌ر ئاستی ئیسپانیا‌و ئینگلته‌را.
hamataqana
