دۆڕتمۆند لە تواناکانی بەرگریكارێكی بێ بەش دەبێت بۆ یاریەكەی ریال مەدرید
لەم بارەیەوە، تۆماس تۆخێل، راهێنەری بڕووسیا دۆڕتمۆرند بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە بەهۆی دووبارە بوونەوەی پێکانی ماڕک پارترای بەرگریکاری یانەکە ئەگەری ئەوەی هەیە لە یاری داهاتووی بۆندزلیگا و یاری چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاری نەکات، تۆخێل گوتی: پارترا پێش یارییەکە کەمێک ژان لە چۆکی هەبوو، لەگەڵ خۆ گەرم کردن نەما، بەڵام دواتر لەکاتی دەستپێکردنی یارییەکە کێشەکان سەری هەڵدایەوەو دوای 10 خولەک یاریزانەکە یاریگای بەجێ هێشت.
ئاشکرایە کە پارترا کە تەمەنی 25 ساڵە، لە یانەی بارسێلۆنا بە بری 8 ملیۆن یۆرۆ ڕووی کردووەتە یانەی بڕووسیا دۆڕتمۆند و ئێستەش یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی هێڵی بەرگری ئەو یانەیە و توانیوویەتی متمانەی ڕاهێنەری یانەکە بەدەست بهێنێت.

hamataqana
