رۆنالدۆ و بێل ئامادەن

رۆنالدۆ و بێل ئامادەن
رۆنالدۆ و بێل ئامادەن
دوای ئەوەی لە یاری ڕابردووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە خولی ئیسپانی یانەی ریال مەدرید بەبێ ھەردوو ئەستێرەکەی یانەکەی رۆنالدۆ و بێل گەشتی کەتالۆنیای کردو سەرکەوتنی بەدەستھێنا لەبەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ ھەردوو یاریزانەکەش بەھۆی نەخۆشی و پێکانەوە یارییان نەکرد ، ئێستاش ھەردوو ئەستێرەکە گەڕاونەتەوە بۆ مەشقەکانی یانەی شاھانە بۆ یارییەکەی سبەی چوارەشممە لەبەرامبەر یانەی ڤیاریال کە بڕیارە لە بەرنابیۆ لەمەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەرێوە دەچێت بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یاریزانەکە ئامادەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنن و زێدانیش دەیەوێت ژمارەی پێوانەیی گواردیۆلا بشکێنێت ریال مەدرید پێشەنگی یانەکانی گرتووە بە کۆکردنەوەی ١٢ خاڵ.
کارزان کانەبی
Top