بارسا لە ھێنانی یاریزانان ناوەستێ
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە ھەرێمی کەتالۆنیاوە پلان دادەرێژێت بۆ ھێنانی ژمارەیەک یاریزانی تر بۆ ئەوەی پێکھاتەکەی ئەنرێکی بە تەواوی بەھێز بکات لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەوروپا، ئەم رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە لە ئێستادا ئیدارەی یانەکە و ئەنرێکی ڕاھێنەر ھەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ھیکتۆربیلیرینی یاریزانی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی بگوازنەوە ریزی یانەکەیان لە ھاوینی داھاتوو، ئەم رۆژنامە بەناوبانگەش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ڕاھێنەری بارسا دڵنیا نییە لەوەی کە بتوانێ ئەلێکس ڤیدال بگوازێتەوە بۆ بڕیاری داوە گفت و گۆ لەگەڵ ھیکتۆر دەست پێ بکەن بۆ ئەوەی پێکھاتەی تیپەکەی بەھێزتر بکات، رۆبرت فرناندیزی سکرتێری ھونەری یانەی بارسا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە ئێستادا یانەکەی ھەوڵ بۆ گرێبەست کردن دەدات لەگەڵ ھیکتۆری تەمەن ٢١ ساڵی کە زۆر پێویستە بۆ پێکھاتەی تیپەکە کەتالۆنیەکە، لەلایەەن خۆشیانەوە یانەی ئەرسناڵ رەتی کردۆتەوە کە ئەم وەرزە ھیکتۆر بفرۆشێت تاکو کۆتایی وەرزی ئەمساڵ قسەی لەسەر ئەم یاریزانە نییە بە ھیچ بڕە پارەیەک ئەم یاریزانە ئیسپانیەش ئێستا بۆتە جێگای چاو تێبڕانی چەندین یاریزانی بەتوانا لەسەر ئاستی جیھان.
کارزان کانەبی
