سبەی ھەولێر چاوی لە سێ خاڵە، زاخۆش خۆی تاقی دەکاتەوە

سبەی ھەولێر چاوی لە سێ خاڵە، زاخۆش خۆی تاقی دەکاتەوە
لە خولی نایابی عێراق
سبەی ھەولێر چاوی لە سێ خاڵە، زاخۆش خۆی تاقی دەکاتەوە
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە سبەی چوارشەممە ژمارەیەک یاری لە ھەفتەی دووەمی خولەکە بەرێوە بچێت، یانەی ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی لە پایتەختی کوردستان لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە میوانداری یانەی حدود بکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەولێر ئامادەکاری باشیان کردووە بۆ ئەوەی یەکەم سێ خاڵ لە وەرزی نوێ دەستەبەر بکەن قەرەبووی یەکسان بوونی یاری ڕابردووش بکەنەوە، حدودیش بۆ ئەنجامی باش ھاتۆتە شاری ھەولێر، ھەولێرییەکان بە پشت بەستن بە یاریگاو ھاندەران و دەستەی ڕاھێنەران و یاریزانان چاویان لەوەیە یەکەم سەکەوتن و زەنگی مەترسی بۆ یانەکانی تر لێبدەن، لەلایەکی دیکەوەش یانەی زاخۆ دەچێتە شاری کەربەلا و لەسەر یاریگای ئەو شارە ڕووبەرووی خاوەن یاریگا دەبێتەوە لە یەکەم یاری وەرزی نوی خولەکە کە ھەفتەی ڕابردوو بۆ ھۆی دواخرانی یارییەکە یاری ئەنجامنەداوە، زاخۆ بە پێکھاتەیەکی جێگیرەوە ڕووبەرووی کەربەلا دەبێتەوە ھەرچەندە یارییەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆیانە بەڵام زاخۆییەکان سوورن لەسەر بەدەستھێنانی سەرکەوتن لەم یارییە یارییەکەش لەکاتژمێر ٤٥-٣دوای عەسر بەرێوە دەچێت، ئەمەش خشتەی یارییەکانی ترە.
بەغداد-نەفتی میسان
بەحری-مینا
جەوییە-کارەبا دواخراو
کارزان کانەبی

Top