ڕیبێری هۆكاری بوونی بە ئیسلام ئاشکرا دەکات

ڕیبێری هۆكاری بوونی بە ئیسلام ئاشکرا دەکات
فڕانک ڕیبێری ئەستێرەی یانەی بایەڕن میونشین، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا هۆکاری ئیسلامبوونی خۆی ئاشکرا دەکات و دەڵێت بەهۆی دینی ئیسلامەوە ژیانم بەشێوەیەکی دیکە گۆڕاوە.

لەم ڕووەوە ڕیبێری کە یەکێکە لەو یاریزانانەی ماوەیەکی درێژە ئیسلام بوونی خۆی ڕاگەیاندووە و هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی جەزائیری کردووە و منداڵێشی هەیە، ئاماژەی کردووە، کە ئیسلام بوونی بۆشاییەکی گەورەی ژیانی پڕ کردووەتەوە و لەو ساتەی ئیسلام بووە لە ڕووی دەروونی ئارامییەکی بێ هاوتای پێ بەخشیوە، کە دەمێکە بەدوای دەگەڕا، هەروەها گوتیشی تاکە کیشەی ئەو زەحمەتی بەڕۆژووبوونە کاتێک لەناو پاڵەوانێتییە گرنگەکان دەبێت.

ڕیبیری کە تەمەنی 33 ساڵە، پێشتر چەندین جار بۆ ئەنجامدانی حەج و عومرە سەردانی عەرەبستانی سعوودیەی کردووە و لە نێو یاریگا و دەرەوەی یاریگا هەمیشە شانازی بە ئایینی ئیسلام کردووە و زۆر جاریش لە نێو یاریگا دوعا دەکات لەگەڵ گۆڵەکان سوپاسی خوای گەورە دەکات.

hamataqana
Top