تۆرگان ھازارد رەتیدەکاتەوە بگەرێتەوە ریزەکانی چێلسی ئینگلیزی

تۆرگان ھازارد رەتیدەکاتەوە بگەرێتەوە ریزەکانی چێلسی ئینگلیزی
تۆرگان ھازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی بۆروسیا مونشن گلادباخی ئەڵمانیا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە گەرانەوەی بۆ ریزەکانی یانەی چێلسی ئینگلیزی دەکەن.

تۆرگانی برا بچووکی ئێدین ھازاردی یاریزانی یانەی چێلسی، ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە دووبارە بۆ ریزەکانی چێلسی بگەرێتەوە، چونکە لەم کاتەدا تەنھا بیر لە یارییەکانی یانەکەی دەکاتەوە، بۆیە ئەو ھەواڵانەی لە بارەی گەرانەوەی بۆ ئینگڵتەرا رەتدەکاتەوە.

یاریزانی بەلجیکی پاش ئەوەی لە ریزەکانی چێلسی بە شێوەی خواستن گوازرایەوە مونشن گلادباخ، دواتر بە گرێبەستێکی ھەمیشەیی و تا ساڵی ٢٠٢٠ گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیەدا واژۆ کرد و وەرزی ئەمسالیش لە سێ یاریدا سێ گۆل و پاسێکی گۆلی بە ناوی خۆی تۆمار کردووە.

hamataqana
Top