سبەی سێشەممە یارییەكانی خولی پلە دووەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت

سبەی سێشەممە یارییەكانی خولی پلە دووەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت
وا بریارە سبەی سێشەممە یارییەكانی خولی پلە دووەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێی ئەنجام بدرێت، كە خولەكە بەشێوازی دەرچوون بە دوو دۆران ئەنجام دەدرێت و یانە بەشداربووەكانیش بەسەر سێ كۆمەڵە دابەش كراون و 18 یانە بەشداری لەم خولەكە كردووە.
یارییەكانی رۆژی سێشەممە بەمشێوەیە:
دووكان - سەرچنار یاریگای دووكان
رانیە - چەمچەماڵ یاریگای رانیە
كەیوان - توز یاریگای گەركووك 3
شۆریجە - خانەقین یاریگەی شۆریجە
ئاڵا - پیشەسازی یاریگەی ئاڵا
مەخمور - بەردەرەش یاریگای مەخمور
جێگەی باسە گشت یارییەكان كاتژمێر 3:30 خولەكی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top