گۆرانکاری لە جامی جیھانی یانەکان دەكرێت

گۆرانکاری لە جامی جیھانی یانەکان دەكرێت
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیھانی (FIFA) پێشنیاری کردووە جامی جیھانی یانەکان زیاتر بکرێت بۆ 16 یاخود 24 یانە.

ئینفانتینۆ لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی فیفا، لە ھەوڵی ئەوەدایە چەندین گۆرانکاری بکات، بۆیە سەرەتا لە جامی جیھانی یانەکانی دەستپێکردووە و پێشنیار دەکات ئەو پاڵەوانیەتیە لە حەوت یانەوە بۆ 16 یانە و زیاتر بەرز بکرێتەوە، ھەرچەند ئەو بریارە پەسەند نەکراوە، بەڵام بەرپرسانی تۆپی پێ جیھان کۆبونەوەیەک لەسەر ئەو پێشنیارە دەکەن.

لەگەڵ پەسەند کردنی ئەم بریارە، لەمەودوا ھەشت یانە لە کیشوەرەکانی ئەوروپا و ئەمریکای لاتین بەشداری لە جامی جیھانی یانەکان دەکەن.

hamataqana
Top