بۆ بایه‌خدان به ئیسلام هێرشبەرێكی پریمەرلیگ واز لە یاری كردن دەهێنێت
جێرێمی ته‌مه‌نی ته‌نیا ٢٤ ساڵه و ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ڕه‌نسییه، له بنه‌ماله‌یه‌کی موسڵمانه و ده‌یه‌وێت یارمه‌تی چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی ئایینی ناوخۆیی شاره‌که‌ی بدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی کاته‌کانی خۆی بۆ ته‌رخان ده‌کات.
ناوبراو له ساڵی ٢٠١١دا په‌یوه‌ندی به مانچسته‌ر ستی کرد و سه‌رجه‌م ساته‌کانی به خواستن به‌سه‌ربرد له سێ ساڵی رابردوودا یاری بۆ شێفڵد وێنسده‌ی ئه‌نجام داوه و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شداری له ١٤٥ یاریدا کردووه و سێ گۆڵی تۆمارکردووه. هه‌روه‌ها یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسای خوار ٢١ ساڵ ئه‌نجامداوه.

hamataqana
