زێدان: خۆم بە كەسێكی خۆشحاڵ و بەبەخت دەزانم کە ڕاھێنەرى یانەی مێرنگیمە
لەلێدوانێکیدا زینەدین زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، تیپەکەى لەسەرەتاى یاریەکەوە تا کۆتایی بەرامبەر ئیسپانیۆل ئاستێکى نمونەیی پێشکەش کردووە و بە یاریزنانى تیپەکەى دڵخۆشە.
لەوەڵامى پرسیارێکیشدا دەربارەى 16 بردنەوەى یەک لەدواى یەک بۆ ریاڵ مەدرید زیدان وتی: ئەگەر من بە بەخت ئەو یاریانە بردۆتەوە ئەوا کەسێکی بەبەختم ڕاهێنەرایەتى کۆمەڵەیەکى باش لەیاریزانان دەکەم لە ڕیاڵ مەدرید.
ڕاھێنەرکەى ڕیاڵ مەدرید بەتایبەتى ستایشی ئاستى بەرزی جەیمس ڕۆدریگێزى کرد و خۆشخاڵى خۆى بەگەڕانەوەی بۆ پێشکەش کردنى ئاستى بەرز لەگەڵ تیپەکە دەربڕى.
زیدان لەیاریەکەى ئەمشەوى ڕیاڵ مەدرید کە لە ئیسپانیۆلى بردەوە توانی 16یەمین بردنەوەى یەک لەدواى یەک لە خولى ئیسپانیا تۆماربکات و ژماریەکى پێوانەیی لەمێژووى بردنەوەکانى ڕیاڵ مەدرید بەناوى خۆیەوە بنوسێتەوە وە توانی ژمارەی پێوانەكانی پێپ گواردیۆلا و بەرشەلۆنە هاوتاكاتەوە.
hamataqana
