دیسان كێشه بۆ بالۆتێلی دروست ده‌بێت و بەڵام ئەمجارە لە یانە نوێكەیدا
به گوێره‌ی هه‌واڵی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، لۆسیانۆ فاڤری راهێنه‌ری نیسی فره‌نسا، ماریۆ بالۆتێلی به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی جه‌سته‌یی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا بانگهێشت نه‌كردووه.
بالۆتێلی له ده‌ستپێكی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیس 2 گۆڵی له دژی مارسیلیا تۆمار كرد، به‌ڵام له دوایین یاری خۆی له یۆرۆپا لیگ نه‌یتوانی یانه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر شالكێ له شكست رزگار بكات و ئاستێكی خراپیشی پێشكه‌ش كرد.
بالۆتێلی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه بۆ ریزه‌كانی نیسی فره‌نسا گواسترایه‌وه، پێشتریش یاری بۆ یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی، ئینته‌ر میلان و ئه‌ی سی میلان كردووه.
hamataqana
