مانچستەر یونایتد تووشی دۆرانێكی تر هات لەسەر دەستی واتفۆرد

مانچستەر یونایتد تووشی دۆرانێكی تر هات لەسەر دەستی واتفۆرد
خۆزێ مورینهۆی راهێنەری مانچستەر یونایتد توشی شۆک بوو بە دۆڕاندنی لەبەرامبەر واتفۆردی میوانی بە ئەنجامی 3-1 لە گەری پێنجەمی خولی نایابی ئینگلیزی.

ئیتیان کاپۆی لە خولەکی 34 دا گۆڵی یەکەمی بۆ واتفۆرد تۆمارکرد دوای ئەوە لە گێمی دووەمدا راشفۆرد گۆڵی یەکسانبوونی بۆ مان یونایتدی تۆمارکرد لە خولەکی 62 دا بەڵام یانەی واتفۆرد كۆڵیان نەداو دوو گۆڵی تریان لە خولەكەكانی 84 و 95 لە لایەن یاریزانان زۆنێگا و دینی تۆمار كردوو مانچێستەر یونایتدیان تووشی دۆرانێكی مێژووی كرد.

بەم دۆرانەش مانچێستەر یونایتد بە 9 خال دابەزییە پلەی شەشەمی خولەكە و یانەی واتفۆردیش بە 7 خاڵ لە پلەی هەشتەم دێت، ئەمە دووەم دۆرانی یانەی مانچێستەر یونایتدە لە پیرمەرلیگ تا ئەمەش بەردەوام بێت فشاری زیاتر دەچێتە سەر خۆزێ مۆرینهۆی راهێنەر.

- لە ساڵی 1986وە یەكەم جارە مانچێستەر یونایتد بە واتفۆرد دەدۆرێت لە خولی ئینگلیزی.

- لە ساڵی 2002وە یەكەم جارە مۆرینیۆ سێ یاریە لەسەر یەك دەیدۆرێنێت.

hamataqana

Top