کۆنتی پێویستی بە فابریگاس نەماوە

کۆنتی پێویستی بە فابریگاس نەماوە
کۆنتی پێویستی بە فابریگاس نەماوە
ڕاھێنەری یانەی چێلسی بەڕەگەز ئیتالی ئەنتۆنیۆ کۆنتی کە ئێستا سەرپەرشتی مەشقی یانە ئینگلیزیەکە دەکات پێش دەست پێکردنی یاری تیپەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا کە ئێستا فابریگاسی ئیسپانی لەگەڵ تیپەکە ماوە بەڵام لە مانگی داھاتوو بۆ خۆی تیپێک دەدۆزێتەوە و دەچێتە ئەو یانەی کە خۆی پێویستی بە یانەکە ھەیە ، لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئەوەشیان ئاشکرا کرد کەوا پێشووتر لە گواستنەوەی ھاوینە چەندین گرێبەست لە خولی ئیتالیەوە بۆ یاریزانی ناوبراو ھاتبوو ، بەڵام ئەو سووربوو لەسەر مانەوەی لە یانە لەندەیەکە ، کۆنتی گوتیشی لە مەشقەکانی یانەکە وەکو پێویستە ئەگەر ھەر بەم شێوەیەش بەردەوام بێت ڕەنگە دەستبەرداری نەبێن و یاخود بۆ کاتێکی تر ھەڵگرین ئەم دەست بەرداربوونە، بۆیە تاکو ئێستا بە شێوەیەکی یەکجاری چارەنووسی ئەم یاریزانە لەگەڵ تیپی چێلسی دیار نییە کە ئایە ئەم یاریزانە بەردەوام دەبێت یاخوود کۆچ بۆ یانەیەکی تر دەکات.
کارزان کانەبی
Top