ھەولێر تووشی داوی یەکسان بوون ھات
ھەولێر تووشی داوای یەکسان بوون ھات
لەمیانی یارییەکانی دەست پێکی خولی نایابی یانەکانی عێراقی ئەمرۆ ھەینی یانەی ھەولێر لە شاری بەغداد لەسەر یاریگای یانەی کەرخ ڕووبەرووی یانەی کەرخی خاوەن یاریگاو ھاندەران بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یاریزانانی ھەولێر کە ماوەی چەند رۆژێکە لەشاری بەغدادن و ئامادەکاری باشیان کردبوو بۆ ئەوەی یەکەم سێ خاڵ لە یارییەکە بۆخۆیان بەدەست بھێنن بەڵام چانس یاوەری یانەی ھەولێر نەبوو یارییەکەش بە ئەنجامی(٢-٢)گۆڵ بۆ ھەردوولا بە یەکسان بوون کۆتایی ھات و گۆڵەکانی ھەولێر لە رێگەی ھەریەک لە یاریزانان(فەرحان شوکر وتامر الحاج) تۆمارکران و یانەی ھەولێر تەنیا یەک خاڵی بەدەست ھێنا، ھەرچەندە سەرۆکی یانەی ھەولێریش لە یارییەکە ئامادەبوو وەکو پاڵپشتی بۆ یاریزانان بۆ ئەوەی بتوانن یەکەم سێ خاڵ بەدەست بھێنین، بەڵام ئامانجەکەیان نە پێکا و بە خالێک گەڕانەوە پایتەختی کوردستان.
نەفتی وەست-نەفت ٢-٢گۆڵ
حدود-کەربەلا ١-٠گۆڵ
نەفتی جنوب-نەفتی میسان ١-١گۆڵ
کارزان کانەبی
