کاسیمیرۆ: ئاماده‌نیم ریاڵ مه‌درید بۆ هیچ بڕه پاره‌یه‌ک جێبهێڵم
ئه‌ستێره لاوه به‌ڕازیلییه‌که به سه‌ره‌تایه‌کی خراپ له‌گه‌ڵ لۆس بلانکۆس ده‌ستی پێ‌کرد به‌ڵام پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له خولی پۆرتوگالی، جیهان له‌ژێر ده‌ستی زیدان دا کاسیمیرۆیهکی جیاوازی بینی و له ئێستادا به یه‌کێک له باشترین یاریزانه‌کانی پێگه‌که‌ی خۆی داده‌نرێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به داهاتووی وتی: نامه‌وێت هه‌رگیز ریاڵ مه‌درید جێبهێڵم، خۆم و خێزانه‌که‌شم زۆر دڵخۆشین له مه‌درید و لێره ده‌مێنمه‌وه، بێ گوێدان به‌وه‌ی چ بڕه پاره‌یه‌کم پێشکه‌ش ده‌کرێت.
کاتێک پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ‌کرا که ئایا باشترینه له پێگه‌که‌ی خۆیدا، وتی: نازانم ئه‌گه‌ر باشترین بم به‌ڵام ریاڵ مه‌درید دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که هه‌موو شتێک ده‌که‌م تاوه‌کو بیسه‌لمێنم له ئاست پێداویستی یانه‌که‌دام.
hamataqana
