بالۆتێلی: خراپترین بڕیار لە ژیانمدا په‌یوه‌ندیکردن بوو بە لیڤه‌رپوول

بالۆتێلی: خراپترین بڕیار لە ژیانمدا په‌یوه‌ندیکردن بوو بە لیڤه‌رپوول
ماریۆ بالۆتێلی جارێکیتر سه‌رنجی جیهان راده‌کێشێت به‌ تۆمارکردنی دوو گۆڵ له‌ یه‌که‌م یاریدا و ووته‌یه‌کیش پێشکه‌ش ده‌کات.

بالۆتێلی په‌یوه‌ندیکرد به‌ نیسی فه‌ڕه‌نسی له‌و گواستنه‌وه‌یه‌ی زۆرێک به‌ ئاوابوونی خۆری ئه‌ستێره‌ ئیتاڵییه‌که‌ ناوزه‌ندی ده‌که‌ن، به‌ڵام ناوبراو له‌ یه‌که‌م یاری فه‌رمیدا توانی دوو گۆڵ تۆماربکات کاتێک ٣-٢ له‌ مارسیلیایان برده‌وه‌.

ماریۆ دوای یارییه‌که‌ بۆ که‌ناڵ+ وتی: چوونه‌ لیڤه‌رپوول خراپترین بڕیاری ژیانم بوو، جگه‌ له‌ هانده‌ره‌ باشه‌که‌ی و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێک، له‌ هیچ رووییه‌که‌وه‌ حه‌زم به‌و یانه‌یه‌ نه‌بوو، له‌وێ دوو راهێنه‌رم هه‌بوو برێندان و دواتریش کلۆپ، حه‌زم به‌ که‌سایه‌تی هیچیان نه‌بوو وه‌ هه‌ستم به‌ باشی نه‌ده‌کرد.

کاتێکیش به‌ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج به‌راوردکرا وتی: من هیچ شتێکم له‌ زڵاتان ناچێت، ئه‌و ده‌توانێت به‌ هێمنی بمێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر چوار ده‌وری بکه‌یت به‌ شێر: وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر چوارده‌وری که‌سی باشیش بن، به‌ڵام من جیاوازم و پێویستم به‌وه‌یه‌ ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌رم بۆم بگونجێت.

hamataqana
Top