ئیدارەی تۆپچیەكان بۆندی چەند ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

ئیدارەی تۆپچیەكان بۆندی چەند ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە
یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی بۆ پارێزگاری کردن لە ئەستێرەکانی دەستیکردووە بە وتووێژکردن بۆ نوێ کردنەوەی بۆندەکانیان.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی، یانەی ئەرسنال ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ نوێکردنەوەی بۆندی ھەردوو یاریزان ئەلکسیس سانشێز و مەسعود ئۆزێل.

لەھەواڵەکە ھاتووە، ھەرچەندە بۆندی ئەو دوویاریزانە ھێشتا دوو ساڵی ماوە، بەڵام یانەی ئەرسنال دەیەوێت بۆندەکانیان تا ساڵی ٢٠٢١ درێژبکاتەوە و رێگری لەیانەکانی ئەوروپا بکات بۆندیان پێشکەش بکەن.

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، بەرپرسانی یانەی ئەرسنال گەشبینن بە نوێکردنەوەی بۆندی ئەو دوو یاریزانە، چونکە ھەردووکیان لەیانەکە ئاسودەن و بۆندی چەند یانەیەکی ئەوروپیان رەتکردووتەوە لە پێناو مانەوە لە ئەرسنال.

hamataqana
Top