بۆ دوور خستنەوەی لە یانەی بارسێلۆنا مێسی پلانێک پووچەڵ دەکاتەوە

بۆ دوور خستنەوەی لە یانەی بارسێلۆنا مێسی پلانێک  پووچەڵ دەکاتەوە
لە تازەترین لێدوانیدا بۆ میدیاکانی ئیسپانیا، خوان لاپۆرتا سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند کە پلانێکی تۆکمە بۆ دووخستنەوەی مێسی لە بارسێلۆنا داڕێژراو بوو، بەڵام بەهۆی خۆڕاگری مێسی پووچەڵ کرایەوە.

لەم بارەیەوە، لاپۆرتا گوتی: لە کاتی بەڕێوە چوونی دانیشتنەکانی دادگایی کردنی مێسی و باوکی بە تۆمەتی هەڵاتن لە باج دان، چەند دەستێک بە نهێنی کاریان بۆ دوورخستنەوەی مێسی لە یانەی بارسا کردووە، بۆ ئەوەی ئەستێرەی ژمارە یەکی یانەکە بۆ یانەیەکی دیکە بگوازنەوە، بۆ ئەوەی چەند مەڕامێکی سیاسی و وەرزشی بەدست بهێنن، لەم ڕووەوەش ڕەخنەی لە (بارتۆمیۆ)ی سەرۆکی ئێستای بارسا گرت و بە پشت تێکردن لە لیۆنێل مێسی تاوانباری کرد.

سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: مێسی مرۆڤێکی زۆر باشە، هەموو ئاگادارن کە کێشەی لەگەڵ دادگاکان بەهۆی خۆیەوە نەبووە، بەڵام ئەوەی لە بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکەم بینی، شتێکی باوەڕ پێ نەکراو بوو، ئەو پێویست بوو وەکو سەرۆکی یانەکە پشتی لیۆ بگرێت و لە هەموو دانیشتنەکان لە دادگا ئامادە بێت، بەڕاستی شەرمەزارییە بۆ بارتۆمیۆ کە لە کاتی مەینەتییەکانی مێسی پشتی تێ بکەیت.

ئاشکرایە کە ماوەی ڕابردوو مێسی بە هۆی کیشەکانی لەگەڵ دادگا و تێک چوونی باری دەروونی پاش پاڵەوانییەتی کۆپا ئەمەریکا بە بارودۆخێکی دژوار تێپەڕ بوو، بۆیە دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە بارسێلۆنا بەجێ دەهێلێت و بەرەو یانەیەکی دیکە ئەوروپا کۆچ دەکات.

hamataqana
Top