بلوگرانا بە شکستەکەی مێژووییەکی کۆنی نوێ کردەوە

بلوگرانا بە شکستەکەی مێژووییەکی کۆنی نوێ کردەوە
لە هەفتەی سێهەمی لالیگادا یانەی بارسێلۆنا توشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو بوو بەرامبەر یانەی ئالاڤێس لە یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە یانە کەتەلۆنیەکە.

پاڵەوانی وەرزی پێشووی لالیگا بۆیەکەمین جار لەدوای 6 ساڵ توشی شکست هات بەرامبەر یانەیەکی تازە سەرکەوتوو لە یاریگای خۆیدا، لەکاتێکدا دواین جار ساڵی 2010 بوو بەرامبەر یانەی هێراکلس.

هەروەها ئەم بردنەوەیە یەکەم سەرکەوتنی ئالاڤێس لە یاریگای کامپ نۆ بوو بەرامبەر بارسێلۆنا لەلالیگادا کاتێک وەرزی 1990-1991 توانی بە ئەنجامی 1-0 لەو یانەیە بباتەوە.

بەم ئەنجامەش یانەی بارسێلۆنا پێشەنگی ڕیزبەندی بۆ ڕیاڵ مەدرید بەجێهێشت دوای تەنیا 3 هەفتە لە دەستپێکردنی خولەکە.

hamataqana
Top