دۆن تۆپی ئاڵتونی مسۆگەر دەکات بەهۆی ئەم 5 یارییەوە

دۆن تۆپی ئاڵتونی مسۆگەر دەکات بەهۆی ئەم 5 یارییەوە
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی ریاڵ مەدرید نزیکترین کەسە بۆ ئەوەى خەڵاتی تۆپی ئاڵتون بەدەست بهێنێت.

رۆناڵدۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ ریاڵ نازناوی چامپیۆنز لیگی بەدەستهێناوەو لەگەڵ پورتوگالیش بووە پاڵەوانی ئەوروپا.

رۆژنامەى ئاس باس لەوە دەکات هەرچەندە رۆناڵدۆ نزیکترین کەسە بۆ ئەوەى تۆپی ئاڵتون بباتەوە، بەڵام گەر لەم پێنج یاریەدا باش یاریی بکات ئەوا تۆپەکە مسۆگەردەکات.

پێنج یاریەکەش دوانیان بەرامبەر بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆمەدریدە لە خولی ئیسپانیا.

سێ یارییەكەی تریش بەرامبەر لاتیڤیا و دورگەکانی ڤارۆ و ئەندۆرایە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال.

بەراى رۆژنامەى ئاس گەر رۆناڵدۆ لەو پێنج یاریەدا ئاستی بەرز بێت ئەوا تۆپی ئاڵتون مسۆگەرە.

hamataqana
Top