نیمار بۆ یارییەکەی شەممە ئامادەیە
دوای ئەوەی نیماری یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ چوار یاری ڕابردوو یاری نەکردووە لەگەڵ یانە کەتالۆنیەکە بەھۆی سەرقالی بە ھەڵبژاردەی بەرازیل لە یارییەکانی گەیشتن بە مۆندیالی رووسیا ، ئێستا نیمار ئامادەیە بۆ ئەوەی بۆ یاری داھاتوویاری بکات و بتوانێ ئاستە ڕاستە قینەکەی خۆی پێشکەش بکاتەوە بۆیە بۆ یارییەکەی رۆژی شەممەی داھاتوو نیمار لەبەرامبەر یانەی دیبۆرتیڤیۆئالاڤێس یاری دەکات، سەرچاوە میدیایەکانی وڵاتی ئیسپانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا نیمار گەیشتۆتەوە کەتالۆنیا دەستی بە مەشقەکان کردوە و پشووەکەی بە کۆتایی ھاتووە ،نیمار ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا ھیچ گرفتێکی نییە بۆ یارییەکە ئامادەیە بەھیوایە بتوانێ ئاستی بەرز پێشکەش بکات.
کارزان کانەبی
