یانەیەکی ئەڵمانی چاوی لەسەر یاریزانێکی ریالە
یانەی برۆسیا موشن گلادباخی ئەڵمانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ھەوڵی زۆریان داوە کەوا یاریزانی بەڕەگەز نەرویجی مارتن ئەو دیگاردی یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بھێنێتەوە ریزی یانەکەی بۆ ئەوەی لە خولی ئەڵمانی سوود لەم یاریزانە وەر بگرێت، رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی بلاوی کردۆتەوە کەوا ئەم یاریزانە لە یانەی برۆسیا داوا کردوە ئەگەر یانەی شاھانەی ئیسپانی مۆڵەتی گواستنەوەی پێ بدات ئەوان چاویان لەسەر ئەم یاریزانە لاوەیە ، بەڵام تاکو ئێستا نە یانە ریال مەدرید نە یاریزانە ئەوەیان ئاشکرا نەکردووە کەوا دەستبەرداری ئەم یاریزانە بن، چونکە زێدان زیاتر پشت بە یاریزانانی لاو دەبەستێت.
کارزان کانەبی
