خولە گەورەکە دەست پێدەکات
یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان بەفەرمی وادەی دەستپێکردنی خولی نایابی کوردستانی بەبەشداری ١٤ یانەی شارەکانی کوردستان ڕاگەیاند، لە ھەولێری پایتەختی کوردستانیش فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتیەکەی ئەنجامدا کە تێدا نوێنەری ھەر ١٤ یانەی شارەکانی کوردستان تێدا بەشداربوون و لەھەمان کاتیشدا تیروپشکی وەرزشی نوێ خولی نایابی کوردستان بۆ یارییەکانی تۆپی پێی ئەنجامدرا، کە ھەر ١٤ یانەکە دابەشی سەر دوو کۆمەلە کراون و لە ھەر کۆمەلەیەک حەوت یانە کێبرکێ دەکەن لەسەر گەیشتن بە یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولەکە، بە پێی شێوازی بەرێوەچوونی خولەکە ھەر حەوت یانە یارییەکانی بە شێوەی چوون و ھاتن ئەنجام دەدەن بە شێوەی خول و لە ھەر کۆمەلەیەکیشدا تەنیا دوو یانە سەردەکەوێت بۆ یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایاب، ئەو یانەیەی زۆرترین خاڵ کۆبکاتەوە لە چوار گۆشەی زێرین بەفەرمی دەبێتە پاڵەوانی خولەکە.
کۆمەڵەی یەکەم"پێشمەرگەی ھەولێر، زێرەڤانی،دھۆک،ھەولێر، نەورۆز،برایەتی،گازی باکوور.
کۆمەڵەی دووەم"ھەندرێن،شێروانە، زاخۆ، کەرکووک، سیروانی نوێ، ئارارات، گارە.
یەکەم ھەفتەی یارییەکانیش بەمشێوەی خوارەوە بوو.
کۆمەڵەی یەکەم
زێرەڤانی –برایەتی
پێشمەرگەی ھەولێر-نەورۆز
دھۆک-ھەولێر
گازی باکوور چاوەڕوانە
کۆمەڵەی دووەم
کەرووک-گارە
شێروانە-ئارارات
سیروانی نوێ-ھەندرێن
زاخۆ چاوەڕوانە
لەگەڵ ئەوەی پێشووتر یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری دابوو یارییەکانی لە رێکەوتی ٢٠/١٠/٢٠١٦بەرێوەبچێت، بەڵام لەسەر داوای یانە بەشداربووەکان یارییەکانی دواخرا بۆ رێکەوتی ٣/١١/٢٠١٦.
کارزان کانەبی
