سزای راهێنەری گۆڵپارێزی پێشمەرگەی هەولێر كەمكراوە

سزای راهێنەری گۆڵپارێزی پێشمەرگەی هەولێر كەمكراوە
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بەفەرمی بریاری كەمكردنەوەی سزای راهێنەری گۆڵپارێزی پێشووی یانەی پێشمەرگەی هەولێر دا.
لە وەرزی رابردووی خولی نایابی كوردستان لە یاری نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و برایەتی، لە كاتی یارییەكەدا راهێنەر پێشووی گۆڵپارێزی یانەی پێشمەرگەی هەولێر عەبدولخالق مەحمود هێرشی كردە سەر ناوبژیوانی یارییەكە.
دواتر یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە كۆبوونەوەی خۆیدا بریاریدا راهێنەری ناوبراو تا هەتا هەتایی رابگیرێت و سزای دارایی درا.
لە كۆبوونەوەی خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاریدا سزای راهێنەر (عەبدولخالق مەحمود) كەبكاتەوە لە هەتا هەتایی بۆ دوو وەرز واتا ناوبراو تا كۆتایی وەرزی (2016-2017) رادەگیرێت پاش تەواوبوونی سزایەكەی دەتوانێت دووبارە لەگەڵ یانە وەرزشیەكان دەست بەكاری خۆی بكاتەوە.
جێگەی باسە دوای رووداوەكە (عەبدولخالق مەحمود) راگەیاند، كە بەشێوەیەكی كۆتایی واز لە وەرزش دەهێنێت و ئامادە نییە لە هیچ یانەیەك یاری بكات.
رێبین رەمزی
Top