پیشەگەری دووەم پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد

پیشەگەری دووەم پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد
پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان بە كاتژمێرێك یانەی هەولێر توانی گرێبەست لەگەڵ دووەم پیشەگەری سوری مۆربكات بەمەبەستی یاریكردن لە ریزی یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی.
ئەحمەد ئەلقەدور یاریزانی پێشەگەری سوری و یانەی كەرامە لە دایكبووی ساڵی 1993یە و لە هێڵی ناوەراست لە دواوەی هێرشبەران یاری دەكات و لە ریزی هەڵبژارەدەكانی تازەپێگەیشتووان و لاوان و ئۆڵۆمپی و یەكەمی سوریا یاریكردووە و لە ریزی یانەكانی (شورتە، وەحدە، كەرامە)ی سوری یاریكردووە و لە ریزی یانەی (تشرشل)ی هیندی و بقعەی ئوردنی یاریكردووە.
ئەمە دووەم یاریزانی سوریە لەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی هەولێر دەكات دوای ئەوەی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزان تامر ئەلحاج مۆركرد، كە هێڵی ناوەراست یاری دەكات.
جێگەی باسە لەم وەرزە هەر یانەیەك مافی هێنانی سێ یاریزانی پیشەگەری هەیە، بەمەرجێك لە لە نێو یاریگا تەنیا دوو یاریزانی سەرەكی یاری بكەن.
رێبین رەمزی
Top