ئەسینسیۆ: هەرگیز درێسی بارسێلۆنا ناپۆشم بۆ رۆژێكیش
ئەسینسیۆ دەڵیت: لەسەرەتادا کە هاتمە ڕیاڵ مەدرید زیدان متمانەی تەواوی پێم هەبوو لەبەر ئەوە زۆر دڵخۆش بووم، دوو درێسم زۆر خۆشدەوێت یەکێکیان درێسی هەلبژاردەی ئیسپانیایە و ئەوی دیکەیان ڕیاڵ مەدریدە، هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان درێسی بارسێلۆنا ناپۆشم چونکە من لە منداڵیەوە هاندەری ڕیاڵ مەدرید بووم، وە چەندین جاریش دەیانتوانی گرێبەستم لەگەڵدا واژۆبکەن بەڵام من ئامادەنەبووم یاریان بۆ بکەم!.
ئەسینسیۆ بەردەوام دەبێت و دەلێت: دەمەوێت زۆرترین کات لە پێکهاتەی سەرەکی بم بەڵام ئەوە زۆر سەختە چونکە چەندین یاریزانی گرنگی دیکەش هەیە، هەروەها هەول دەدەم سەرجەم نازناوەکان لەگەل مەدرید بەدەست بهێنم و ڕۆلێکی گرنگم تێێدا هەبێت بۆ ئەوەی هەمیشە ناوم بە زیندوویی لە مێژووی یانەکەدا بمێنێتەوە.
مارکۆ ئەسینسیۆ لەدایک بووی ساڵی 1996 ه، وەرزی پێشوو لەگەڵ ئیسپانیۆل یاری کرد و توانی 4 گۆڵ لە خولی ئیسپانی تۆماربکات.
hamataqana
