لە لێدوانێكیدا مۆدریچ رایگەیاند كە دەیەوێت تا کۆتایی ژیانی وەرزشی لەگەڵ مێرنگی بەردەوام بێت
لەم ڕووەوە، مۆدریچ بە رۆژنامەی “Sportske Novosti ” گوتووە: کە ئەو تەنها بایەخ بە یانەی ڕیال مەدرید دەدات و بیر لە هیچ یانەیەکی دیکە ناکاتەوە، مۆدریچ گوتیشی: من لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشم، ئاگادارم کە زۆر یانەی ئەوروپی منیان دەوێت، ئەوە شتێکی باشە، بەڵام تا ڕیال بە من رازی بێت هەر بۆ ئەو یانەیە یاری دەکەم.
لەکۆتایی قسەکانیدا یاریزانە کرواتییەکە ئاماژەی کرد، کە ماوەی چوارساڵە لەگەڵ یانەی ڕیاڵ یاری دەکات، دوو جار چامپیۆنزلیگی بەدەست هێناوە، بەلام لیگای نەبردووەتەوە، بۆیە هیوادارە ئەو جارە بتوانێت لەگەڵ هاوڕێیانی نانزاوی لالیگا بەدەست بهێنن.
hamataqana
