سانجێرمان بۆ گواستنەوەی ھێرشبەرێک پارەیەکی خەیاڵی تەرخان دەكات

سانجێرمان بۆ گواستنەوەی ھێرشبەرێک پارەیەکی خەیاڵی تەرخان دەكات
بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فرەنسا، لە پێناو گواستنەوەی دراکسلێر، ھێرشبەری ئەڵمانی یانەی ڤۆلفسبۆرگی ئەو ووڵاتە، ئامادەن بڕی ٧٥ ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.

پاتریک کلۆیڤەرت، بەرێوەبەری وەرزشی ھۆلەندی یانەی پاریس سانجێرمان، شەوی رابردوو ئاشکرای کردووە، ئەوان لە ھەوڵی گواستنەوەی ھێرشبەرێکی بە توانادان، بۆیە یەکەم ئامانجی ئەوان دراکسلێری یاریزانی ئەڵمانیە، بۆیە ئەوان ئامادەن بۆ گواستنەوەی ئەم ھێرشبەرە، بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.

لە لایەن خۆیانەوە بەرپرسانی یانەی ئەڵمانی تا ئێستا ھیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر ئەم ھەواڵە نەبووە، بەڵام ئەستەمە ئەم ئۆفەرە رەتبکەنەوە.



hamataqana
Top