جوھارت بەرناکەوێ
پێنج یانەی گەورەی ئەوروپا گرنگی بە گواستنەوەی جوھارت دەدەن بۆ ریزی یانەکانیان، ھەرچەندە پیپ گواردیۆلا لەگەڵ دەست بەرکاربوونی وەکو بەرێوەبەری ھونەری یانەی مان سیتی مڵملانیەکانی دەست پێکرد لەگەڵ جوھارتی گۆڵپارێزی یانەکەی ئێستاش ھەموو رێکارە یاساییەکان تەواو بووە بۆئەوەی جوھارت یانەیەکی تر بدۆزێتەوە بۆیە ھەریەک لە یانەکانی سەندەرلاند و مۆناکۆ و وێستھام و ئیڤەرتۆن و لیڤەرپوول ھەوڵ بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی ئەم گۆڵپارێزە دەدەن، یانەی سەندەرلان بە بەھێزی ھاتۆتە نێو کێبرکییەکانی بەدەستھێنانی جوھارت چونکە لە ھێلی گۆڵپارێز گرفتی زۆری ھەیە بۆیە بەم گۆڵپارێزە دەیەوێت گرفتەکانی چارەسەر بکات، وێستھامیش ھاتۆتە ریزی ئەو یانانەی کە دەوێت بە ھێنانی جوھارت بەھێزێکی تر بداتە یانەکە، گۆڵپارێزی یانەکەش دووچاری پێکان بووە بۆیە دەیەوێت ئەم کارە بە زوویی بکات، بەھۆی ئاست بەرزی جوھارتیش یانەی ئیڤەرتۆن بەبەھێزی ھاھتە سەر ھێل ھەموو ھەولێکی داوە بۆ دەستەبەرکردنی ئەم گۆڵپارێزە، بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش یانەی مۆناکۆی فەرەنسی دەیەوێت جوھارت بەرگری لە گۆڵەکەی بکات بۆیە ھەموو ھەولێک دەدات ھارت بگوازێتەوە یانەکەی، بەھۆی ئەو ئزموونەی کە ھەیەتی لەگەڵ یانەی مان سیتی یانەی لیڤەرپوول لەسەر داوای کلوپی ڕاھێنەر دەیەوێت ئەم گۆڵپارێزە بکاتە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەی بۆیە تاکو ئێستا جوھارت خۆی یەک لای نەکردۆتەوە بۆ کام یانە یاری بکات.
کارزان کانەبی
