کۆنتی دەرگای رۆیشتنی بۆ فابریگاس کردوە

کۆنتی دەرگای رۆیشتنی بۆ فابریگاس کردوە
کۆنتی دەرگای رۆیشتنی بۆ فابریگاس کردوە
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا بەھۆی ناکۆکی نێوان ھەردوو یاریزان فابریگاسی ئیسپانی و کۆنتی ڕاھێنەری یانەی چێلسی ، سیسک جێگای نابێتەوە لە یانەی بلوز و ئاڵای سپیان بۆ ھەڵداوە بۆ ئەوەی ریزی یانەکە جێ بھێلێت، لەم وەرزشە بە فەرمی ئەوەیان بۆ روون کردۆتەوە کە لە پێکھاتەی کۆنتی ڕاھێنەر شوێنی یاری کردنی پێ نادرێت بۆیە پێویستە بۆ خۆی یانەیەکی تر بدۆزێتەوە، رۆژنامەی ئاسی بەناوبانگ ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا ڕاھێنەری ئیتالی ئەوەی بە ئاشکرا پێ گووتووە کەوا بۆخۆی جێگایەک بدۆزێتەوە چونکە پێویستیان بە تواناکانی ئەو نییە،ھەرچەندە ھەوڵی زۆردرا لەلایەن یانە لەندەنیەکەوە بۆ ئەوەی کۆنتی ڕازی بکەن بەمانەوەی ئەم یاریزانەی ھێلی ناوەڕاستە بەڵام ھەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون ، فابریگاس ٩٧یاری لەگەڵ بلوز ئەنجامداوە ١١گۆڵیشی تۆمارکردووە لەگەڵ یانەی بارساش ١٥١یاری کردووە و ٤٢گۆڵی تۆمارکردووە ولەگەڵ ئەرسناڵیش ٣٠٣یاری ئەنجامداوە٧٥گۆڵی تۆمارکردووە تازە تەمەنی ٢٩ساڵە.
کارزان کانەبی
Top