زاخۆ تەنیا٣ یاریزانی پیشەگەری ھێناوە

زاخۆ تەنیا٣ یاریزانی پیشەگەری ھێناوە
زاخۆ تەنیا٣ یاریزانی پیشەگەری ھێناوە
ھەرچەندە قەیرانی دارایی بەرۆکی سەرجەم یانەکانی کوردستانی گرتووە، بەڵام زاخۆ ئەمساڵیش درێژەی دا بەھێنانی یاریزانانی پیشەگەر لە دەرەوەی کوردستان بۆ ئەوەی لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داھاتوو یارییەکانی دەستپێبکات، زاخۆش ئەمساڵ ھەرچەندە پستی بە یاریزانانی کوردی شارەکەی بەستبوو لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریزانانی شاری بەغداد بۆیە یانەکە بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی گەورە لەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی پیشەگەر مۆرکردووە بۆ ئەوەی لەم وەرزە سوود لەتواناکانیان وەربگرن لەبارەی ھێنانی ئەم یاریزانە پیشەگەرانەش خەلیل ئەحمەد سکرتێری یانەی وەرزشیی زاخۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ دەمانەوێ ئەنجامی باش بەدەست بھێنین وەکو سەرجەم یانەکانی تری بەشدار لە خولی عێراق، تاکو ئێستاش بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵ ھەریەک لە (راوول ھندیروس و خالید موبیزو مەحمود بەحر) کە خەڵکی وڵاتەکانی سلڤادۆر و سوریان ئەمانە یاریزانی پیشەگەرن و بەفەرمی لەگەڵ یانەی زاخۆ گرێبەستیان کردووە بەتەواوی یاریزانی ئێمەن و گرفتیان نییە لەگەڵ ئەم یاریزانانە خۆمان خەریکی ئەنجامدانی مەشق و ڕاھێنان ئێستا لە وڵاتی ئەرمینیان بۆ ئەوەی ئامادەکاری باشتر بکەن بۆ دەستپێکی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی عێراقی ، ئەمساڵیش ئێمە پێکھاتەیەکی جێگیرمان ھەیە کە تێکەلە لە یاریزانانی کوردی خۆمان لە شارەکانی کوردستان و چەند یاریزانێکی شاری بەغداد و چەند یاریزانێکی پیشەگەر بۆیە بەم یاریزانانە ئامانجی خۆمان دەپێکین، لەبارەی گرێبەستی ئەم سێ یاریزانە پیشەگەرش خەلیل گوتی" ئێمە بە نرخێکی گونجاو گرێبەستمان لەگەڵیان کردووە کە زۆر ھەرزارنترن لە نرخی یاریزانانی عێراقی بۆیە ئومێدی زۆرمان بەم یاریزانانە ھەیە کە بتوانن ئاستی باش پێشکەش بکەن لەم وەرزە .
کارزان کانەبی
Top