ڤالێنسیا و بارسێلۆنا نزیكن لە ئاڵوگۆر كردنی هێرشبەرەكانیان
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ره‌نگه مونیر حه‌دادی به شێوه‌ی خواستن له بارسێلۆناوه بۆ ڤالێنسیا بگوازرێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه مونیر حه‌دادی هێرشبه‌ره به ڕه‌سه‌ن مه‌غریبییه‌كه‌ی بارسا له چوونی بۆ ڤالێنسیا نزیك بۆته‌وه.
مونیر حه‌دادی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2011 بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیاشه.
hamataqana
