باس دۆست نزیكە ریزەکانی ڤۆلفسبۆرگ جێهێڵێت

باس دۆست نزیكە ریزەکانی ڤۆلفسبۆرگ جێهێڵێت
باس دۆست، ھێرشبەری ھۆلەندی یانەی ڤۆلفسبۆرگی ئەڵمانیا، بە مەبەستی پەیوەندیکرن بە ریزەکانی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگال، ریزەکانی یانەکەی جێھێشتووە.

سەرچاوەکانی ئەڵمانیا بڵاوییان کردەوە، بەرپرسانی ھەردوو یانەی ڤۆلفسبۆرگی ووڵاتەکەیان و سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگالی، لەسەر گواستنەوەی باس دۆستی ھۆلەندی گەیشتونەتە رێکەوتن، بۆیە بریاروایە ئەو یاریزانە لە ماوەی داھاتوو بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی پۆرتوگالیەوە بکات.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، سەرەتا گورگەکانی ئەڵمانیا بۆ دەستبەرداربوون لە دۆست، داوای ١٠ملیۆن یۆرۆیان کردووە، بەڵام دواتر ھەردوولا لەسەر ھەشت ملیۆن یۆرۆ گەیشتونەتە رێکەوتن.

hamataqana
Top