بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ مۆراتا یانەی شاهانە گرێبەستێكی 70 ملیۆنی رەتکردۆتەوە
رۆژنامەی وەرزشی “as”ـی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە، ھاوینی رابردوو چەندینجار بەرپرسانی ئاتلەتیکۆ مەدرید ھەوڵی گواستنەوەی مۆراتایانداوە، بۆ ئەم مەبەستەش دواجار ئۆفەرێکیان بە بڕی ٧٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ھاوشارەکەیان کردووە، بەڵام ئەو ئۆفەرەیان رەتکراوەتەوە.
سالانێکە ھەردوو یانەكەی پایتەختی ئیسپانیا ھیچ یاریزانێکیان بە یەکتری نەداوە، بۆیە چاوەروان دەکرا مۆراتا ئەو گرێیە بکاتەوە.
hamataqana
