دیداری هەولێر بۆ گۆڕەپان و مەیدان لە پایتەختی كوردستان بەرێوەچوو

دیداری هەولێر بۆ گۆڕەپان و مەیدان لە پایتەختی كوردستان بەرێوەچوو
لە یاریگەی فڕەنسۆ هەریری بە بەشداری (75) یاریزان لە هەردوو ڕەگەزدا, دیداری هەولێر بۆ یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان بەرێوەچوو، كە رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن سەرپەرشتی دەكرد و بەشداریكردن لەم پاڵەوانێتیە كراوە بوو و خۆی لە 11 یاری گرتبووە، ئەنجامی راكردنەكە بەمشێوەیە بوو.
ـ ڕاكردنی 100 مەتر بەربەستی كچان
1- دڵسۆز عوبێد (15،23) چركە، 2- ژیلان سەڵاح (16،59) چركە، 3- نەورۆز ئەحمەد (18،96) چركە.
ـ ڕاكردنی 100 مەتری كوڕان
1- كەیوان تۆفیق (10،38) چركە، 2- سەركان بەكر (10،48) چركە، 3- باری عامر (10،59) چركە.
ـ ڕاكردنی 100 مەتری كچان
1- بژان خۆشەڤی (11،48) چركە، 2- ئاڵا حیكمەت (11،57) چركە، 3- شەمام حەمەد (12،45) چركە.
ـ ڕاكردنی 1500 مەتری كوڕان
1- بنار محەممەد (4،12) خولەك، 2- زانیار سابیر (14،20) خولەك، 3- هونەر كەریم (4،23) خولەك.
ـ ڕاكردنی 400 مەتری كچان
1- ئاڵا حیكمەت (55،80) چركە، 2- بژان خۆشەڤی (57،04) چركە، 3- نێرگز ئەحمەد (1،09،21) خولەك.
ـ ڕاكردنی 400 مەتری كوڕان
1- ئەحمەد عەلی (48،83) چركە، 2- عەبدولباقر سەعدون (50،20) چركە، 3- محەممەد عەلی (50،27) چركە.
ـ ڕاكردنی 800 مەتری كچان
1- شێنێ‌ عەزیز (2،28،37) خولەك، 2- ئامال خدر (2،42،62) خولەك، 3- باخان جەبار (2،52،01) خولەك.
ـ یەك بازی كچان
1- چاوان بەهائەددین (4،86) مەتر، 2- زەینەب حەسەن (4،64) مەتر، 3- نەورۆز ئەحمەد (4،36) مەتر.
ـ سێ بازی كوڕان
1- نزار ئەكرەم (14،12) مەتر، 2- سەركان بەكر (13،96) مەتر، 3- باری عامر (13،54) مەتر.
جێگەی باسە ركابەرییەكە ماوەی یەك رۆژی خایاند.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: سەبور ئێج دی
Top